بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیێکی سەربازیی سەربە دەوڵەتی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «ڕۆیتێرز»دا وتی هێزەکانی سەربە دەوڵەتی سووریا لە وەڵامی هێرشی ئاسمانیی تورکیا، بنکەکانی سوپای تورکیایان لە شاری مارع تۆپباران کردووە.
ئەو فەرماندەیە وتیشی: پاش ئەوەی کە 5 هێزی شەعبی سووریا لە لایەن تورکیاوە کوژران، ئەو هێزانە بنکەکانی هێزەکانی تورکیایان لە مارع کردە ئامانج.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە سوپای تورکیا و میلیشیا سوورییەکانی سەربە ئەو وڵاتە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون بۆ داگیر کردنی عەفرین.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment