ئه‌مریکا به‌ ئاشکرا پاڵپشتی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ده‌کات

به‌شی تورکیا- بیناڵی ییڵدرم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پێش سه‌فه‌ر بۆ کۆماری ئازه‌ربایجان له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مریکا به‌ ئاشکرا پاڵپشتی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پێش سه‌فه‌ری بۆ کۆماری ئازه‌ربایجان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی عسن بۆ‌غای ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ له‌سه‌رکار لابرانی ڕێکس تیله‌رسۆن له‌ لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵسه‌نگاندنی بڕیاره‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پێویست نییه‌. په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا سه‌ر به‌ که‌س نییه‌. هه‌ندێ کێشه‌ و ناکۆکیی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌م دواییه‌دا بۆ هه‌مووان ئاشکرا بوو. گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌ ئاشکرا له‌ ژێر پشتیوانی ئه‌مریکان. هیوادارم په‌یوه‌ندیێکی سالم‌تر جێگیر بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌منییه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدان مه‌رجێکی سه‌ره‌کیی هه‌ڵبژاردنه‌. ئێمه‌ وه‌کوو حکوومه‌تی تورکیا به‌رپرسی ده‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی ئیراده‌ی گه‌ل له‌ سه‌ر سندۆقه‌کانی ده‌نگدان و نیشاندانی ئازادانه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه‌ین. هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ جار جار لێدوانه‌گه‌لێک سه‌باره‌ت به‌ بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردن له‌ لایه‌ن پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌وه‌ ده‌بیسرێت. پارتی سه‌ره‌کیی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا له‌ ڕێگای ئاڵترناتیڤ بوون بۆ حکوومه‌ت، باشتره‌ هه‌وڵه‌ بێ بنه‌ماکان بنێته‌ لاوه‌ و ڕوو بێنێته‌ قسه‌یێکی باشتر و به‌قازانجتر.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ستاری تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12570

Your Comment

You are replying to: .
captcha