کوردپرێس- لە دواى سێ ڕۆژ لە ئەنجام دانى ڕیفراندۆم لە ٢٩ی ئەیلوولی ساڵی 2017، حەیدەر عەبادی فڕۆکەخانەکانى هەرێمی بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا داخست. پاش زیاتر لە پێنج مانگ سزای بەغدا بۆ سەر حکوومەتی هەرێم بە هۆی لێکەوتەکانی ڕیفراندۆمەوە، ڕۆژی سێشەمە 14ی مارچ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.
ئه‌و بڕياره‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه هات، كه هه‌ردوولايه‌نى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له باره‌ى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان و شێوازى به‌ڕێوەبردنيان گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
فەڕەنسا
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆمارى فه‌ڕه‌نسا پێشوازیى له لابردنى قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر کرد و ڕای‌گه‌یاند: "فه‌ره‌نسا شان به شانى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراق و نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌ستێت، بۆ به‌هێز كردنى ديالۆگى نيشتيمانى له عێراقدا".
بەریتانیا
ئه‌لسته‌ر بورت وه‌زيرى راسپێردراو بۆ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا لە بەریتانیا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که به‌ريتانيا پێشوازى له بڕيارى عه‌بادى بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و وتی: "ئه‌و بڕياره هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
ئەمریکا
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ئاسمانی سه‌ر هه‌رێم ئاشكرا كرد و وتی: خۆشحاڵن به‌ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕوی ده‌ره‌وه‌دا.
برێت مه‌كگۆرك ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ له‌پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش، سه‌قامگیری له عێراق زانیوه و ڕای‌گه‌یاند: "دۆخی ئێستا پێویست به بوونی حكوومه‌تێكی به‌هێزی یه‌كگرتووی هه‌رێم ده‌كات له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا".
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وەڵامی بڕیارەکەی عەبادی بۆ کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستاندا رای‌گه‌یاند: "پێشوازی له بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ین و هیوادارین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه و مووچه‌ش پشت به ده‌ستوور ببه‌سترێت".
ڕۆژی سێشه‌ممه 13/3/2018 له كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كانەوه رای‌گه‌یاند: به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور روونه كه ده‌بێت چی بكرێت و هه‌ندێک پرسی ته‌كنیكی و هونه‌ریی هه‌ن، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستووره ده‌بێت كه له عێراقدا هه‌یه، له باره‌ی ورده‌كارییه‌كانیش وه‌زیری ناوخۆى به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و به گوێره‌ی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كان نێوان ئێمه‌ش، فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
سەرۆک کۆماری عێراق
فوئاد مه‌عسوومیش پێشوازیی کرد لە بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم. نووسینگه‌ی سه‌رکۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: پێشوازی ده‌که‌ین له کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی له به‌رانبه‌ر گه‌شته ئاسمانییه بیانییه‌کان.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
پاش بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە دەست پێدەکەنەوە".
تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەو بارەیەوە وتی: "لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی تیمەکانی هەرێم لەگەڵ عەبادیدا، دواجار پێی ڕاگەیاندین کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەست‌پێدەکەنەوە".
تاهیر عەبدوڵا وتووشیەتی: "هیوادارین بە دەست‌پێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان خۆشگوزەرانی بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
مەسعوود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش کاردانەوەی بە بڕیارەکەی عەبادی پیشان داوە و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی باشه، به‌ڵام كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌كان و بوودجه نییه.
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق
سەعد حەدیسی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەو بارەیەوە وتوویەتی بەغدا هیچ جۆرە هەڵوێستێکێ نەرێنیی دژ بە هەرێم نییە و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکان دەستپێکە بۆ هاوکاریی ئیجابی لەگەڵ هەولێر و چارە کردنی دیکەی کێشەکانی نێوان دوو لایەن.
Your Comment