وەزیری ڕێگاوبان لە پۆستەکەیدا مایەوە

بەشی ئێران- لە کۆبوونوەی لێپرسینەوەی ئەمڕۆدا عەباس ئاخووندی لە سەر دەنگی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لە پۆستی وەزارەتی ڕێگاوباندا مایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ڕەشەمە لە پەرلەماندا بە سەرۆکایەتیی مەسعوود پزشکیان بۆ لێپرسینەوە لە عەباس ئاخووندی بەڕێوەچوو.

پاش ئەوەی کە نوێنەران دەنگیان بۆ مانەوە یا نەمانەوەی ئاخووندی لە پۆستەکەی دا، ئاخووندی لە پۆستەکەیدا بە 152 دەنگی پۆزەتیڤ 92 دەنگی نگەتیڤ مایەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12548

Your Comment

You are replying to: .
captcha