بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی دەوڵەت سەبارەت بە لێپرسینەوە لە سێ وەزیری دەوڵەت وتی: هەوڵی پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە لە سێ وەزیری کابینە بێ سابیقەیە، دەڵێن وەزیرەکان داوای لێبووردن بکەن تا لێپرسینەوەیان بۆ نەکرات، شایەتی دەدەم کە ئەو سێ وەزیرە چەندە بەدواداچوون بۆ بەرەو پێشچوونی وەزارەتخانەکانیان دەکەن.
نەوبەخت لە درێژەدا وتیشی: دەمەوێت بزانم لەم شەش مانگەدا چ هەڵسەنگاندنێک بۆ کاری ئەوان کراوە. هیوادارم ویژدانی گشتیی پەرلەمان تەقوا لە بەرچاو بگرێت، ئەو سێ وەزارەتخانەیە دەوڵەت پشتگیرییان لێدەکات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment