به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن باسی له‌وه کردوووه ئه‌وڕۆکه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له پرێس کۆنفڕانسێکدا کرانه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی پاش چه‌ند مانگ هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته بیانییه‌کان به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمه‌وه ڕاده‌گه‌یێنێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له زاری هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه ده‌ڵێت: عه‌بادی له کۆنفڕانسه‌که‌یدا کۆتاییی ڕه‌وتی ئاماده‌سازی بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان و باشتربوونی پێوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا ڕاده‌گه‌یێنێت و پاش ئه‌وه‌ش هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری هه‌ر دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی ته‌ندروستی و ڕاهێنانی هه‌رێمی کوردستان مووچه دواکهوتوووهکانیان وه‌رده‌گرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment