به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوه: ئێمه سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی ئاماده‌بوونی چالاکیی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له چیاکانی حه‌مرین هۆشداریمان دابوو. به‌ڵام ئه‌و هۆشدارانه‌ی ئێمه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا.
ناوبراو ده‌شڵێت: له شاری دوزخورماتۆ و چیاکانی حه‌مرین که کۆنتڕۆڵی ئه‌و شوێنانه وه‌ئه‌ستۆی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، هیچ جۆره ڕووداوێکی ئه‌منی ڕووی نه‌داوه.
ناوبراو دووباره هۆشدار سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی چالاکیی گرووپه تیرۆریسته‌کان ته‌نانه‌ت له مووسڵ و که‌رکووکیش ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان که له‌گه‌ڵ سرۆشت و جوگرافیا ئاشنان به‌شداری له کۆنتڕۆڵ کردنی ئاسایشی شاره‌کانی مووسڵ و که‌رکووک نه‌که‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کان په‌ره به نفووزی خۆیان له‌و شارانه ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment