سەردانی وەفدی عێراقی بۆ هەرێم بە ئامانجی ئاسانکاری کردن لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، كە ئێستا بە یاوەری شاندێک لە ھەولێرە ئامانجی كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، بۆ خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم چاوەڕێی فەرمانی عەبادی دەكەن، ئەگەر فەرمانی كرد پارەكە لە لقی ھەولێری بانكی عێراق خەرج دەكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بۆ ھەماھەنگی كردن لەبارەی باجی بانكی، لەگەڵ وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان كۆ دەبینەوە، بۆ ئەوەی دوو جۆرە باج وەرگرتن نەبێت لە نێوان ھەولێر و بەغدا، ئەمەش وادەكات كێشە و گرفتەكان كەم ببنەوە و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكرێن".

ناوبراو گوتیشی: "ئەو بڕە پارەیەی لە لقەکانی بانکی ناوەندیی عێراق لە ھەرێم دانراوە بۆ رایی کردنی ئەو کارانەیە، کە دێنە پێشەوە. هەرکاتێک سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا، ئەوا لقی هەولێری بانکی ناوەندی لەو پارەیەی لەلایەتی ئامادەیە مووچە بدات، واتە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی چاوەڕێی فەرمانی سەرۆک وەزیرانە بۆ خەرج کردنی. ئەو پارەیە لە بانکدا هەیە، بۆ سەرجەم کارەکان کراوە دەبێت لە ئەگەری فەرمان کردنی سەرۆک وەزیران".

شەوی رابردوو شاندى باڵاى دارايى حكوومه‌تى عێراق به‌ سه‌رۆكايه‌تى عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى عێراق، له‌ رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌يشتنه‌ پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ له‌ باره‌ى پرسه‌ دارييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لايه‌نى كوردستاندا بكات.

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12506

Your Comment

You are replying to: .
captcha