به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاس سامۆک وته‌بێژی فه‌رمیی ئه‌و دادگه‌یه ده‌ڵێت: دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵ له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامانی خۆی بڕیاری هه‌ولێری بۆ پاشه‌که‌وت کردنی به‌شێک له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین‌کراوان له هه‌رێمی کوردستانی لێکدایه‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق زانی.
سامۆک زیادی کرد: ئه‌و دادگه‌یه داوای له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد مووچه‌ی پاشه‌که‌وت کراوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ڕۆژی 1/1/2016 تا ئێستا خه‌رج بکات.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد که دادگه‌ی فیدڕاڵ بڕیاره‌که‌ی هه‌ولێری به‌و بۆنه‌وه که ده‌بوایا به‌پێی ماده‌ی 47ی ده‌ستووری عێراق و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه ده‌ربکردابا، ڕه‌ت کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment