هه‌ولێر مه‌رجه‌کانی به‌غدا بۆ ڕاده‌ست کردنی بودجه‌ پێشێل ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ تا ئێستا به‌ هۆی درێژه‌ی فڕۆشتنی نه‌وت له‌ لایه‌ن هه‌ولێر و ڕژاندنی داهاته‌ نه‌وتییه‌کان به‌ حسێبی بانکیی خۆی، پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی خه‌رج نه‌کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرین ڕه‌زا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "وطن نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو ساڵانی پێش به‌رده‌وام نه‌وت ده‌فرۆشێت و داهاته‌که‌شی ده‌ڕژێنێته‌ حسێبی بانکی خۆی و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ ڕێگای کۆمپانیای "سۆمۆ" ئه‌نجام نادات.

ناوبراو زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌ هۆی ئه‌و کاره‌ی هه‌ولێره‌وه‌ تا ئێستا پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی ڕاده‌ست نه‌کردوووه‌.

شیرین ڕه‌زا جه‌ختیشی کرد که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام مه‌رجه‌کانی به‌غدا بۆ ڕاده‌ست کردنی بودجه‌ پێشێل ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12483

Your Comment

You are replying to: .
captcha