به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پرسیاری لێ کرا و ئاوا وه‌ڵامی دایه‌وه: من بڕوام وایه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک له هه‌ر کوێ ئه‌م جیهانه به شێوازێکی واقیعی بکرێت ئه‌وه هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ره و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی خه‌ڵک و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته ئه‌سه‌لمێنێت. هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقیش پاش چه‌ندین ساڵ دیکتاتۆرییه‌ت و شه‌ڕ له‌و وڵاته‌دا که له‌م دواییانه‌شدا شه‌ڕی داعش به‌رۆکی پێ گرتبوون خاڵێکی وه‌رچه‌رخانه له مێژووی سه‌رده‌می عێراق.
ناوبراو زیادی کرد: بڕوام وایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق ده‌توانێت له پڕۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی دیموکراسییه‌ت و خه‌ڵک سالاریی نوێی عێراقدا کاریگه‌ر بێت و ببێته هۆی سه‌قامگیری و ئاسایشی گه‌شه‌ی ئابووریی عێراق.
قاسمی درێژه‌ی پێدا: ئێمه وه‌کوو وڵاتێکی دراوسێ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراقمان لا گرینگه و بۆ هه‌موو دراوسێکانیشمان خوازیاری هه‌مان شتین و به ڕێزه‌وه سه‌یریان ده‌که‌ین و بێگومان ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن له عێراق پاڵپشتی و پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئێمه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی کرده‌وه بێگومان ئێمه هه‌رگیز ته‌داخول له کاروباری نێوخۆی عێراق ناکه‌ین و ته‌نها وه‌کوو وڵاتێکی دراوسێ و دۆستی عێراق هه‌ر کاتێک پێویستی به یارمه‌تیی ئێمه بێت چیمان له ده‌ست بێت ده‌یکه‌ین.
قاسمی له‌سه‌ر پێوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراقیش پرسیاری لێ کرا و گوتی: به ئاوڕدانه‌وه له پێگه‌ی جوگرافیایی و پێوه‌ندیی که‌لتووری و شارستانییه‌ت و بایه‌خی هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵکی ئێران و عێراق و ئه‌و مه‌ودا که‌مه‌ی له نێوان ئێمه‌دا هه‌یه وا بیر ده‌که‌ینه‌وه که ده‌توانین دوو شه‌ریکی گه‌وره و گرینگ بین بۆ یه‌کتر و له ڕه‌هه‌ندی جۆربه‌جۆردا هاوکاری یه‌کتر بین.
سه‌رچاوه: ئیسنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment