بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کانی کرماشان بێبه‌شن له‌ قه‌رزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان

به‌شی کرماشان- ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی پارێزگای کرماشان ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه‌ قه‌رزه‌ په‌سه‌ندکراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌دراوه‌ته‌ خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کرماشان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یدقاسم جاسمی ئاماژه‌ی دایه‌ کێشه‌ و گرفته‌کانی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کرماشان و وتی: پاش چه‌ند مانگ له‌ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ هێشتاکه‌ قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له‌ په‌رله‌مان ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هێشتاکه‌ ژماره‌یێکی زۆر له‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کان له‌ خێوه‌ته‌کاندا ده‌ژین و وتی: پاش تێپه‌ڕبوونی 4 مانگ ژماره‌یێکی زۆری خه‌ڵک که‌نێکسیان پێنه‌دراوه‌ و له‌ خێوه‌ته‌کاندا ده‌ژین و زۆربه‌یکیشیان تووشی کێشه‌ و نه‌خۆشی هاتوون.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌ ساڵی داهاتوو و به‌ هاتنی وه‌رزی هاوین کێشه‌ی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کان دوو ئه‌وه‌نده‌ ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی پارێزگای کرماشان، ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌کانی خۆی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی بوومه‌له‌رزه‌لێدراو وه‌کوو باڵاخانه‌ی پلاسکو جێبه‌جێ نه‌کردوووه‌ و وتی: به‌داخه‌وه‌ هیچ به‌رپرسێک بیر له‌ خه‌ڵکی کرماشان ناکاته‌وه‌ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ و گرفته‌کان له‌ لایه‌ن هیچ داموده‌زگایێکه‌وه‌ پێوشوێنگری ناکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12473

Your Comment

You are replying to: .
captcha