بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غوڵامڕەزا ڕەزایی لە لێدوانێکدا باسی لەوە کرد هەموو ساڵێک بەکارهێنانی ترێقە و تەقەمەنی لە چوارشەممەسووریدا کۆمەڵێک ڕووداو و کێشەی لێدەبێتەوە و وتیشی: هەر بەم هۆیەوە ئاگرکوژێنەوە بە هەموو توانایەوە لەو شەوە لە ئامادەباشیدایە.
ڕاشیگەیاند: ٢٠٠ ئاگرکوژێنەری کرماشانی لە ١١ وێستگەی ئاستی شاردا لەو شەوە لە ئامادەباشیدا دەبن.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاگرکوژاندنەوەی کرماشان ئاماژەی بەوەش کرد زۆربەی ڕووداوەکانی ئاگرگرتن تایبەتن بە شەقامەکانی نەوبەهار و کەسرا و فێردەوسی و دەریبڕی: "ئەکلیل سورەنج" هۆکاری زۆربەی ڕووداوەکانە زۆربەی جارانیش دارەکانی سەر شەقام دەسووتێن.
داواشی لە دایک و باوکان کرد لەم ڕۆژانەدا ئاگایان لە منداڵەکانیان ببێت و ڕەفتارەکانیان چاوەدێر بکەن نەوەکوو ترێقە و مادەی سووتەمەنی هەمار بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment