باڵوێزی ئێران لە بەریتانیا هەڕەشەی تیرۆری لێکرا

بەشی ئێران- حەمید بەعیدی نژاد باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەریتانیا ڕای‌گەیاند هەڕەشەی تیرۆر لێکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید بەعیدی نژاد باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی "حسێن مەرعەشی قەزوینی" لە لایەنگرانی ڕەوتی شیرازی هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

بەعیدی نژاد بەڵگەی خۆی سەبارەت بەم هەڕەشەیە ئاراستە کردووە و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی تویتەر نووسیویەتی: بە ئاوڕ دانەوە لەوەی تاوانی کوشتن و دیکەی تاوانەکان سزای شەرعی و یاساییان هەیە ئایا دەتوانین بە لانی کەمیەوە هیوادار بین سیستەمی دادی وڵات پشتیوانی لە بەرپرسان بکات؟

کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕۆژی هەینی بە کاتی فەرمیی لەندەن ژمارەیێک لە لایەنگرانی سادق شیرازی هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن و ئاڵای ئێرانیان دەرهێنا. هەروەها دژ بە کاربەدەستانی وڵات دروشمیان داوە و سووکایەتیشیان بە کەسایەتییەکانی سوننە کردووە. کاتی ژوورەوە چوون کوتەک و قەمە لە دەستیاندا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12466

Your Comment

You are replying to: .
captcha