ماوسێکی نوێ بۆ یارییه‌ ڤیدیۆییه‌کان داھات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- بۆ ئاسانکاریی ھه‌وادارانی ڤیدیۆ گه‌یمه‌کانی کۆمپیوته‌ر یه‌که‌مین ماوس له ‌جیھاندا داھێنرا که ‌به‌ Lexip ناسراوه‌ و به‌ ئاسانی ده‌توانیت کۆنترۆڵی بکه‌یت و جووڵه‌ خێرا و به‌ھێزه‌کانی یارییه‌ کۆمپیوته‌رییه‌کانی پێ ئه‌نجام بده‌یت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماوسه‌ نوێیه‌که‌ به‌ جۆرێکه‌ ده‌توانرێت له‌سه‌ر لاته‌نیشتیش ئیش بکات و به‌پێی قۆناغه‌کانی ڤیدیۆ گه‌یمه‌که‌ بۆ ھه‌ر کوێ بته‌وێ بیجووڵێنیت و ھه‌مووی ئه‌نجام بده‌یت به ‌یه‌ک ده‌ست.

ماوسه‌که‌ باشترینه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی له ‌بواری ڤیدیۆ گه‌یمه‌کاندا پرۆفێشناڵانه‌ کار ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ یاریی ڤیدیۆیی ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12451

Your Comment

You are replying to: .
captcha