به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و كۆشكه‌ی سه‌دام حوسێن له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه و به‌غدایه و له هه‌وڵدایه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته نه‌خۆشخانه‌یێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی هۆگربوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان بوون.
به‌پێی رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی لیژنه‌یێكی تایبه‌تمه‌ند ڕووپێوی و ده‌رخسته‌یان بۆ كۆشكه‌كه كردوووه و كاره‌كانی ڕاده‌ست كردنی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زارته‌كه بیكاته نه‌خۆشخانه.
هه‌ر به‌پێی ڕۆژنامه‌كه جگه له‌و كۆشكه چه‌ند كۆشێكی‌تری سه‌رده‌می سه‌دام له به‌رنامه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بكرێنه كه‌رتی حكوومی و خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆریان تێدا پێشكه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment