به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. یووسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له دیداری ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین كه ڕێکخراوی چرای چه‌وساوه‌کانی ڕاپه‌ڕین ڕێكی خستبوو ڕایگه‌یاند: "مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لاواز و به‌زیوه مه‌ترسیداره بۆیه ساڵی 2018 ساڵی گۆڕانکاری ده‌بێت".
سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "له ڕاپه‌ڕیندا که‌س ناتوانێت باسی ڕۆڵی کاک نه‌وشیروان نه‌کات".
د. یوسف ئاماژه‌ی به ڕووداوه‌كانی له كار خستنی په‌رله‌مانی كوردستان دا و جه‌ختی کرده‌وه: "کاتێک كه له پردێ گه‌ڕاندیانمه‌وه ئه‌وكاته ده‌مانتوانی به ئاسانی په‌نا بۆ چه‌ک به‌رین".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment