یووسف محه‌مه‌د: مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌زیوه‌ مه‌ترسیداره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "دوای ڕاپه‌ڕین یه‌کێتی ‌و پارتی ڕێککه‌وتن كه‌ خاکی هه‌رێم دابه‌ش بکه‌ن به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌زیوه‌ مه‌ترسیداره‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. یووسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له ‌دیداری ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین كه‌ ڕێکخراوی چرای چه‌وساوه‌کانی ڕاپه‌ڕین ڕێكی خستبوو ڕای‌گه‌یاند: "مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ لاواز و به‌زیوه‌ مه‌ترسیداره‌ بۆیه‌ ساڵی 2018 ساڵی گۆڕانکاری ده‌بێت".

سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشی‌گه‌یاند: "له‌ ڕاپه‌ڕیندا که‌س ناتوانێت باسی ڕۆڵی کاک نه‌وشیروان نه‌کات".

د. یوسف ئاماژه‌ی به ‌ڕووداوه‌كانی له‌ كار خستنی په‌رله‌مانی كوردستان دا‌ و جه‌ختی کرده‌وه‌: "کاتێک كه‌ له ‌پردێ گه‌ڕاندیانمه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ ده‌مانتوانی به ‌ئاسانی په‌نا بۆ چه‌ک به‌رین".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12442

Your Comment

You are replying to: .
captcha