به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین، میلیشیاکانی ناسراو به سوپای ئازادی سووریا که زۆرتر گرووپێکی توندڕه‌ون پاش گه‌یشتن به گوندی مریه‌مێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کانتۆنی عه‌فرین له 2 کیلۆمه‌تریی شاری عه‌فرین جێگیر بوونه.
بوردومان و تۆپباران کردنی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری عه‌فرین درێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژی ڕابردوو دوو خومپاره‌ی ئه‌و میلیشیایه ناو شاری عه‌فرینی پێکا که خه‌سارێکی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
هێشتاکه دۆخی شاره‌که ئارامه به‌ڵام نیگه‌رانییه‌کان له ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی ناو شار زیاتر بۆته‌وه.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ئاوی به‌نداوی عه‌فرینی له ڕووی خه‌ڵکی سڤیل به‌ستوووه و ده‌یه‌وێت به‌ستێنی گوشار و ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شاره‌که‌وه بڕه‌خسێنێت.
خه‌ڵک حه‌ز ناکه‌ن له عه‌فرین بچنه ده‌ره‌وه و به هه‌واڵنێری کوردپرێسیان ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌وه دهستدڕێژکاره که ده‌بێ له‌وێ بچێته ده‌ره‌وه و ئێمه مه‌ڵبه‌ندی خۆمان به‌جێ ناهێڵێن.
هێرشه‌کانی تورکیا بۆ عه‌فرین له حاڵێکدا درێژه‌ی هه‌یه که چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له دیدار له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داپه‌ڕی تورکیا له باکووری سووریای به دهستدڕێژکاری وه‌سف کردبوو و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له سووریا بوو.
له لایێکی دیکه‌وه عه‌لائه‌ددین برووجێردی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێکدا خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌لایه‌ن تورکیا و پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی سووریا له‌لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه بوو.
له لایێکی دیکه‌وه ڕۆژی ڕابردوو نزیک به 500 شه‌ڕڤانی کوردیYPG گه‌یشتنه عه‌فرین و بڕیاره 1500 که‌سی دیکه‌ش بچنه عه‌فرین.
هه‌واڵنێری کوردپرێس سه‌ردانی ڕێگای پێوه‌ندیداری نبل و زه‌هرای عه‌فرینی کرد و باسی له کراوه بوونی ئه‌و ڕێگایه بۆ گه‌یشتنی یارمه‌تیی مرۆیی به خه‌ڵکی ئه‌و شاره کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment