به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو (شه‌ممه/ 10ی مارچ) فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی سۆمهرییهدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که بڕیاری به‌ڕێوه بردنی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان بۆ جیابوونه‌وه له‌و وڵاته سه‌رکه‌وتوووانه نه‌بوو.
ناوبراو ده‌شڵێت: گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان ڕێگایێک بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێم نه‌بوو چوونکه سه‌ربه‌خۆیی به‌پێی مه‌یلی شه‌خسی نییه به‌ڵکوو پرسێکه که پێوه‌ندیی به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و وڵاتانی ناوچه‌که‌وه هه‌یه.
ناوبراو زیادی کرد: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌رپرسی بڕیاردان له‌سه‌ر گشتپرسین چوونکه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕێگهچارهیێکیان بۆ ناکۆکیی سیاسیی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت نه‌دۆزییه‌وه و دوو لایه‌ن گفتوگۆیێکی جیدییان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی خۆیان ده‌ست پێنه‌کرد.
سه‌رۆک کۆماری عێراق هاوپه‌یوه‌ند به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش ڕوونی کرده‌وه: سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی ساڵی 2018ی پاش په‌سه‌ندکران له په‌رله‌مان وه‌رگرتوووه و کارناسانی یاسایی‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه خه‌ریکی لێکدانه‌وه‌ی گریمانه‌ی په‌سه‌ند کردنی بودجه‌ن به شێوه‌یێک که هیچ جۆره هه‌ڵه‌ی ته‌کنیکی و یاسایی تێدا نه‌بێت و سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ئه‌و کاره بۆ ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات که پاش په‌سه‌ند کردنی بودجه له‌و کاره دڵنیا بێته‌وه.
مه‌عسووم وتیشی: سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ته‌نها هه‌ڵه و کێشه‌ی بودجه لێک ده‌داته‌وه نه‌ک پرسی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه. له ئه‌گه‌رێکدا که کێشه‌یێکی یاسایی بدۆزینه‌وه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکرێت و ئه‌گه‌ر هیچ جۆره هه‌ڵه و کێشه‌یێکی یاسایی نه‌بێت سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment