باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا سه‌رکردایه‌تیی گه‌ڵاڵه‌یێکی پیلانگێڕانه‌ دژ به‌ عێراق ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌یێکی پیلانگێڕانه‌ دژ به‌ عێراق سه‌رکردایه‌تی ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌هیوود له‌ گفتوگۆیێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"دا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: داگلاس سیلمان باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراق خه‌ریکه‌ گه‌ڵاڵه‌یێکی پیلانگێڕانه‌ دژ به‌ عێراق جێبه‌جێ ده‌کات به‌ ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تایفه‌گه‌رایی له‌و وڵاته‌ و لاواز کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌ماندا.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ داگلاس سیلمان به‌ شێوه‌ی ئاشکرا ته‌داخول له‌ کاروباری ناوخۆی عێراق ده‌کات و ده‌شڵێت: حکوومه‌ت له‌ عێراق ته‌نیا حکوومه‌تی شیعی نییه‌ به‌ڵکوو تێکڕای ئیتنیک و پێکهاته‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ به‌شداری ده‌که‌ن.

ناوبراو داوا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کات له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌ربکات به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ فیتنه‌ له‌و وڵاته‌ دروست ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12437

Your Comment

You are replying to: .
captcha