به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لال قهڵاشاخانی له‌وباره‌یه‌وه به هه‌واڵنێرانی وت: پێشوازییێکی باش له پێشانگاکه کرا و 65 هه‌زار کتێب له به‌رده‌ست هۆگرانی کتێب‌دا بوو.
ناوبراو زیادی کرد: 338 بڵاو کردنه‌وه‌ی جیاواز له ئێرانه‌وه و 14 بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش له 230 ژووری ئه‌م خوله‌ی پێشانگای کتێب‌دا به‌شدار بوون.
قهڵاشاخانی گوتیشی: لقێکی بانکی شه‌هر که له پێشانگاکه‌دا جێگیر کرابوو 550 میلیۆن تمه‌ن کۆپینی کارتی کڕینی کتێبی به داواکاران فرۆشتوووه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو؛ بڵاوکردنه‌وه‌ی ژیار زیاترین کتێبی له پێشانگاکه‌دا فرۆشتوووه که کۆی فرۆشه‌که‌ی گه‌یشتوووه‌ته 60 میلیۆن تمه‌ن.
کارگێڕی حهوتهمین پێشانگای کتێبی پارێزگای کوردستان له کۆتاییدا گوتیشی: پێشوازی کردنی ئه‌و پێشانگایه جێی سه‌ر سوڕمان بوو و ته‌قریبه‌ن 73 هه‌زار که‌س سه‌ردانی پێشانگاکه‌یان کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment