ەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٦هەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە پارێزگای ئەنتاڵیا گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا وتی:"ئیتر لە تورکیا ئەو رۆژانە بەسەرچوون کە خەڵک بەھۆی جیاوازیی بیروباوەڕیانەوە، بە کەم سەیر دەکران. ئیتر ئەو قۆناغە کۆتایی ھاتووە کە خەڵک بەھۆی جلوبەرگ و رووکاری دەورووبەریان گوشاریان دەخرایە سەر."
ئەردۆغان لەبارەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک قاعیدە و داعش گوتی: "چەتە دەست بە خوێنەکانی وەک داعش و قاعیدە بەرھەمی ئەم پڕۆژە جیھانییەن، ئەو کەسانەی لە ریزی ئەو رێکخراوانە شەڕیان کردوووە تەنھا خوێنی موسڵمانانیان رشتوووە. ئەمانە خوێنی موسڵمانانیان رشتوووە و لەلایێکی دیکەوە بیانوویان داوەتە دەست دوژمنانی ئیسلام. ئامانجێکی دیکەی ئەم کەسانەش، پچڕاندنی پەیوەندیی نێوان مووسڵمانانی راستەقینەیە. ھەموو لایەنەکان مووسڵمانانیان کردوووەتە ئامانج".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
Your Comment