به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری وۆرچ، تاكوو ئێستا هیچ میمۆرییێکی (SSD)ی (2.5) ئینچی نه‌بووه كه بتوانێ ئه‌و ئاسته له زانیاری له خۆدا بگرێت. میمۆری نوێی كۆمپانیای سامسۆنگ له ژێر ناوی (PM 1643) له (32) توێژی یه‌ک تێرابایتی له میمۆری ( NAND) پێكهاتوووه كه له‌سه‌ر هه‌ر كام له‌وان (16) ژێر توێژی پێكهاتوو له چیپسگهلی (V-NAND) بۆ سه‌یڤ كردنی (512) گێگابایت زانیاری له‌به‌رچاو گیراوه و ئه‌و میمۆرییه ده‌توانێ (5700) فیلمی سینه‌مایی به كوالیتی یه‌کجار به‌رز له خۆ بگرێت.
سامسۆنگ پێشتریش میمۆرییێكی (16) تێرابایتی بۆ سه‌یڤ كردنی هه‌موو جۆره زانیارییێک ئاراسته كردبوو.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رچی له‌و سیگیت، میمۆرییێكی (SSD)ی (60) تێرابایتی ئاراسته كردبوو به‌ڵام ئه‌و میمۆرییه به شێوه‌ی (3.5) ئینجی داڕ‌ێژرابوو هه‌ر بۆیه پێشوازییێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كرا.
شایانی باسه، خێراییی خوێندنه‌وه و سه‌یڤ كردنی زانیاری له سه‌ر ئه‌و هارد دیسكه به نۆره (2100- 1700) مێگابایت له چركهیێکدایه كه سێ هێنده‌ی هارد دیسكهكانی دیكه‌یه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment