به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر شێوازی ئیداره کردنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه ڕێککه‌وتوون.
ناوبراو زیادی کرد: کاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی دوو فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نزیکه.
حه‌دیسی گوتیشی: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌تخانه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی عێراق له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی داهاتوودا خه‌رج ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment