پاش 500 ڕۆژ زیندان دوو ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی تورکیا ئازاد کران

به‌شی تورکیا- دادگایێكی توركیا بڕیاری ئازاد كردنی دوو ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی جمهورییه‌تی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیونی ده‌رکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزه‌رێک به‌ ئاژانسی ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندوووه‌: شه‌شه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت له‌ حاڵێکدا کۆتایی پێهات که‌‌ دادگا بڕیاری ئازاد كردنی بۆ موراد سابونچی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌كه‌ پاش 495 ڕۆژ زیندان و ئه‌حمه‌د شێک ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ پاش 434 ڕۆژ زیندان ده‌ركردوووه‌.

داواكاری گشتیی تورکیا ڕۆژنامه‌كه‌ به‌وه‌ تومه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ندایه‌ كه‌ حكوومه‌تی توركیا به‌ پلانداڕێژه‌ری هه‌وڵی كووده‌تاکه‌ی جووڵای 2016 تۆمه‌تباری ده‌كات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12398

Your Comment

You are replying to: .
captcha