هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ییی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه‌

به‌شی سووریا- هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ییی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه‌ و سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆش دوو خۆمپاره‌ ناوه‌ندی شاره‌که‌یان پێکاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین، له‌ ڕۆژی ڕابردوووه‌وه‌ هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ییی تورکیا بۆ کانتۆنی عه‌فرین زیاد بۆته‌وه‌ و له‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه گونده‌کانی ئه‌و کانتۆنه‌ش کراونه‌ته‌ ئامانج.

به‌ بۆنه‌ی نزیک بوونی هێرشه‌کانی تورکیا به‌ شاری عه‌فرین، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌کان جامی خانوووه‌کانی له‌راندۆ‌ته‌وه‌ و هاووڵاتییانی نیگه‌ران کردوووه‌ به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه‌ هێشتاکه‌ هاتوچۆ به‌ کۆڵانه‌کانی شاردا ئارامه‌ و خه‌ڵکی شاره‌که‌ سه‌رقاڵی کاری ڕۆژانه‌ی خۆیانن.

له‌ ناحیه‌ی جندرسیش شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ و سه‌رچاوه‌ کوردییه‌کان باسی به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌و شاره‌دا ده‌که‌ن.

هه‌روه‌هاش گوندی مه‌ریه‌مێ له‌ ناحیه‌ی مه‌رکه‌زیی عه‌فرین که‌ ڕۆژی ڕابردوو چه‌ند کاتژمێرێک که‌وته‌ کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی سوپای ئازاد دیسانه‌وه‌ له‌لایه‌ن "جه‌یشولسوار" که‌ گرووپێکی هاوپه‌یمانی یه‌په‌گه‌یه‌ کۆنتڕۆڵ کراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12396

Your Comment

You are replying to: .
captcha