هه‌واڵی ڕووخاندنی ماڵی سێ که‌مئه‌ندامی مێشک له‌ ورمێ و کاردانه‌وه‌ی دژبه‌یه‌ک

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- له‌ شه‌وی ڕابردوووه‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یێکی ماڵێکی ڕووخاو له‌ ورمێ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و ده‌وترێت ماڵه‌که‌ هی سێ که‌مئه‌ندامی هه‌ژاره‌. شاره‌وانی ورمێ و ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و شاره‌وانییه‌ش ڕوون‌کردنه‌وه‌ی دژبه‌یه‌ک له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی خانوویێکی شارۆچکه‌ی ئیساری ورمێ که‌ شاره‌وانیی ئه‌و شاره‌ ڕووخاندوویه‌تی و وتراوه‌ ماڵی سێ که‌مئه‌ندامی هه‌ژار بوووه‌ هه‌واڵ و ڕوون‌کردنه‌وه‌ی دژبه‌یه‌ک دراوه‌. وه‌کوو یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌زره‌ت‌پوور شاره‌وانی ورمێ داوای لێبوردنی له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ کردوووه‌ که‌ ماڵه‌که‌یان ڕووخێندراوه‌ و گوتوویه‌تی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی ده‌یانتوانی مودارا و پشوودرێژیی زیاتر پیشان بده‌ن و ئه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌ ڕێنموونی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شاره‌وانی مۆڵه‌تی کردنه‌وه‌ وه‌ربگرن.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا گوتوویه‌تی: ده‌رکردنی مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ئیداره‌ی خۆش‌بژێوی یان کۆمیته‌ ئیمداد پاڵپشتییان ده‌کات به‌خۆڕایییه‌.

چه‌ند کاتژمێر پاش ئه‌م قسانه‌ ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانیی ورمێ ڕای‌گه‌یاند: میدیاکان له‌ بابه‌تی شارۆچکه‌ی ئیساردا فریویان خواردوووه‌.

ئیداره‌ی ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی زیادی کرد: ئه‌گه‌رچی شاره‌وانی به‌ڕێز داوای لێبوردنی له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ کرد که‌ ماڵه‌که‌یان ڕووخاوه‌ به‌ڵام ئێستا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌و ماڵه‌ به‌ ده‌ست به‌ڵێنده‌رێکی سه‌رپێچی‌کاره‌وه‌ بوووه‌ و بۆ چه‌واشه‌کاری و خۆ مه‌زڵووم نواندن خانوووه‌که‌ی به‌ خانووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ پیشان داوه‌.

هه‌ر له‌ ڕوون کردنه‌وه‌که‌دا وتراویشه‌: به‌پێی ڕاپۆرتی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ به‌ڵێنده‌ری ئه‌و خانوووه‌ سێ هاووڵاتیی که‌مئه‌ندامی له‌ ناوچه‌ی کوشتارگاوه‌ هێناوه‌ته‌ ئه‌وێ و وێنه‌ و فیلمی لێ هه‌ڵگرتوون و له‌ پیلانێکی دژه‌ئه‌خلاقیدا ده‌ڵێت ماڵه‌که‌ هی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی هاووڵاتییان ببزوێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12393

Your Comment

You are replying to: .
captcha