بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان رایگەیاند: "بەناوی هەرێمی کوردستانەوە زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس دەکەین، سەردانیان رووداوێکی مێژویی مەزنە و جێگەی ئەوپەڕی شانازی و خۆشحاڵییە، ئێمە بە هەموو پێکهاتەکانی کوردستانەوە شانازی بە سەردانەکەی دەکەین، بڕوای تەواومان بە ئازادی و فرەئایینی هەیە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، لێبوردەیی، پێکەوەژیان و یەکدی قبووڵ کردنی نێوان پێکهاتەکان، ناسنامە و کولتوری کوردستانییانە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی: "بە هەموو توانایەکمانەوە بەرگری لەو پێکەوەژیانە دەکەین و هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و دیالۆگداین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment