به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌بوولفه‌زل ئه‌بووتورابی ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی نوێنه‌رانی ولایی له په‌رله‌مانی ئێران ڕه‌خنه له سیاسه‌تی تورکیا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ستراتێژیی تورکیا پاوه‌جێ و سه‌قامگیر نییه. له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریا سیاسه‌تی ئه‌مریکای موتابعه ده‌کرد به‌ڵام کاتێک بینیی ئه‌مریکا له پشته‌وه خه‌نجه‌ری لێ دا سیاسه‌ته‌که‌ی گۆڕی و ڕووی کرده ئێران و ڕووسیا.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: 21 ملیۆن کورد له تورکیا ده‌ژین که یه‌ک له‌سه‌ر سێی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته پێکده‌هێنن و ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌به‌ر گرینگایه‌تیی پرسی کورد زۆر جار له سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا هه‌ڵه ده‌کات.
ئه‌بووتورابی درێژه‌ی پێدا: دۆسیه‌که‌ی ئه‌ردۆغان دۆسیه‌یێکی ڕه‌شه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی سه‌ربزێوان و تیرۆریستانی نوسره و ته‌حریرشام و نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌کات و پاش ئه‌وه‌ی خنجێری له ئه‌مریکا خوارد ناچار بوو ڕێبازه‌که‌ی له ئه‌مریکا جیا بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment