یاسای هه‌موارکراوی بازرگانی له‌ ڕوانگه‌ی نوێنه‌رێکی کرماشانه‌وه‌

به‌شی کرماشان- شه‌هاب نادری گوتوویه‌تی: ده‌بێت ڕه‌وتی چاودێری کۆنتڕۆڵ و به‌ شێوازێک جێبه‌جێ بکرێت که‌ جیاوازی هه‌بێت له‌ نێوان ئه‌و بونگا ئابوورییانه‌ی که‌ به‌ ڕاستی تێشکاون و ئه‌وانه‌ی خۆیان ڕای‌ده‌گه‌یێنن که‌ تێشکاون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌هاب نادری ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی په‌رله‌مان له‌باره‌ی یاسای هه‌موارکراوی بازرگانییه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: دیراسه‌ کردنی پسپۆڕانه‌ی یاسا هه‌موارکراوه‌که‌ پێویستی به‌ کاتی زۆر هه‌یه‌ چوونکه‌ ده‌بێت له‌ زۆر ڕه‌هه‌ندی جیاوازه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی پاوه‌، جوانڕۆ، سه‌لاس باوه‌جانی و ڕه‌وانسه‌ر له‌ په‌رله‌مانی ئێران زیادی کرد: پێویسته‌ هه‌ندێک هه‌لومه‌رج بۆ ڕاگه‌یاندنی تێشکان بخرێته‌ ئه‌وله‌وییه‌تی یاسا هه‌موارکراوه‌که‌ بۆ نموونه‌ ساڵانی ڕابردوو چه‌ند بونگایێکی ئابووری ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ تێشکاون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌ قه‌رزه‌ بانکییه‌کانیان نه‌ده‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12388

Your Comment

You are replying to: .
captcha