12 هەزار بیرەئاوی نوێ لێدەدرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: تا کۆتایی ساڵ 12 هەزار و 96 بیرە ئاو لە لایەن ئەو کۆمپانیایەوە لێدەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەسوول ئەکبەری ڕاشیگەیاند: جگە لەوەش 29 بیری ئاو لە سەرانسەری پارێزگادا تەیار دەبن و ئەوەش لە بەرنامە گرینگەکانی کۆمپانیایە تا کۆتایی ساڵی 96.

ناوبراو درێژەی دا: کەندن و تەیار کردنی بیرە ئاوەکان لە شارەکانی ورمێ، ئیواوغلی، قتوور، سەلماس، چالدران، شنۆ، بۆکان، پیرانشار، گردکشانە، ڕەبەت، ساینقەڵا، کشاوەرز، نەقەدە و محەمەدیاردا ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زیادی کرد نزیک لە 26 ملیارد ڕیاڵ گوژمە بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخان کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12372

Your Comment

You are replying to: .
captcha