بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کوردپرێس لە عەفرین، ئەوشەو هاوکات لەگەڵ هاتنی کاروانی خەڵکی بۆ پشتیوانی لە عەفرین لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی سووریا بۆ ئەو شارە، هێزە سەربازییەکان مانۆڕێکیان بەڕێوە برد و ئاسمانی شارەکەیان گوللەباران کرد.
دەکرێ ئەم کارە هەم وەکوو بەخێرهاتنی کاروانەکان و هەم هەوڵێک بۆ بەرز کردنەوەی ورەی دانیشتوانی شارەکە هەژمار بکرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپرێس شەڕ لە میحوەری جێندرێس هێشتاکەش درێژەی هەیە و نیوەی شارەکە لە کۆنترۆڵی کوردەکاندایە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment