کوردپرێس- یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه (1975) تا 2017 له لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری حیزب واتا جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرا که سیاسه‌تکارێکی هه‌ره به‌ناوبانگی کوردی عێراقی بوو. تاڵه‌بانی تا 2012 که تووشی جه‌ڵته‌ی مێشک بوو وه‌کوو سه‌رکرده‌یێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری یه‌کێتی توانیی هاوکێشه‌ی نێوان باڵه‌کانی ئه‌و حیزبه بپارێزێت و بوونی مام جه‌لال وای کردبوو ئه‌گه‌رچی ڕاجیاوازی زۆر هه‌بوو به‌ڵام یه‌کێتی له که‌نارێکی ئارام‌دا پاڵ و پسێوی هه‌بوو. گرینگ‌ترین جیابوونه‌وه‌ی نێوان یه‌کێتی له هه‌مان سه‌رده‌می سکرتارێیتیی جه‌لال تاڵه‌بانیدا ڕووی دا که ئه‌وه‌ش جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رکرده‌ی باڵی ڕیفورمخواز و که‌سی دووهه‌می حیزبه‌که بوو که ساڵی 2006 جیا بوویه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی گۆرانی دامه‌زراند. له‌م وتاره‌دا ئاماژه چه‌ند خاڵێک ده‌کرێت که هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌خاته ڕوو که له‌و کاته‌دا تاڵه‌بانیش له لایه‌ن چه‌ند باڵێکه‌وه گوشاری جیدی له سه‌ر بوو بۆیه نه‌یتوانی ڕێگه له گۆڕان و جیابوونه‌وه بگرێت. بۆیه پاشتر جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فای به تاڵترین ڕووداوی ژیانی خۆی وه‌سف کرد و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی له سه‌ریشی بنووسێت.
* کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی و نامه و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ کوسره‌ت ڕه‌سووڵ
کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی ده‌بوو ساڵی 2014 بهسترابا به هۆی جۆربه‌جۆر ئه‌و کۆنگره‌یه دواکه‌وت به‌تایبه‌تی نه‌خۆش که‌وتن و نه‌بوونی مام جه‌لال و هه‌روه‌ها شه‌ڕی داعش له هه‌رێمی کوردستان دوو هۆکاری سه‌ره‌کی بوون له دواکه‌وتنی کۆنگره. له دوایین دانیشتنی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی که مانگی فێبریڤێریی 2018 به‌ڕێوه چوو بڕیار درا حیزب ڕۆژی 5ی مارچی 2018 کۆنگره ببه‌ستێت بۆیه پێویست بوو له ماوه‌ی ده ڕۆژدا دانیشتنێکی جیا بکرێت و بڕیاره‌که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تییه‌وه په‌سه‌ند بکرێت. ماوه‌ی 10 ڕۆژ تێپه‌ڕی و سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی کۆ نه‌بووه‌وه. بۆیه‌ش هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی که سه‌رکردایه‌تیی باڵێکی به‌هێز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حیزب ده‌کات ڕۆژی 5ی ڕه‌شه‌مه‌ی 96 له نامه‌یێکدا داوای له کوسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتی کرد سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی کۆ ببێته‌وه و کاتی به‌ستنی کۆنگره‌ی چواره‌می حیزب دیاری بکات. ناوبراو نیگه‌رانیی ده‌ربڕیبوو له به‌ڕێوه نه‌چوونی دانیشتنه‌که و ئاشکرای کردبوو جێگری یه‌که‌م به‌رپرسیاریێتیی مێژوویی سه‌رشانی خۆی به ئه‌مانه‌ته‌وه جێبه‌جێ بکات. ئه‌گینا وه‌کوو له مێژوودا وه‌کوو که‌سێک ناوی لێدهبیردرێت که ههڵوهرێنهوهی چپکه گوڵه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بوووه. ناوبراو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 6 ڕه‌شه‌مه‌ی 96/ 25/2/2018ی وه‌کوو دوایین کات بۆ به‌ستنی کۆنگره و ئولتیماتۆم به جێگری سکرتێری گشتیی حیزبه‌که دیاری کرد.
* کێشه قووڵه‌که‌ی نێوان کوسره‌ت ڕه‌سووڵ و باڵی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی له وڵامی نامه‌که‌ی هێرۆخاندا ئاشکرا کرا
کوسره‌ت ڕه‌سووڵ له وڵامی ئه‌و نامه‌یه‌دا تیشکی خسته‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک که قووڵاییی ناکۆکییه‌که‌ی نێو ماڵی یه‌کێتی به ئاشکرا بۆ ڕای گشتی خسته ڕوو. ناوبراو له‌و وڵامه‌دا ئاشکرای کرد نامه‌که زیاتر بڵاو کردنه‌وه و که‌ڵه‌که‌کردنی تۆمه‌ت و پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌سته‌گه‌ری و ململانێی نابه‌جێ ناو یه‌کێتییه نه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی وه‌زعی په‌رێشانی حیزبه‌که. کوسره‌ت ڕه‌سووڵ له نامه‌که‌یدا نووسیبووی ئه‌گه‌ر تا ئێستا بڕیارم نه‌داوه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆمم به کار نه‌هێناوه ته‌نها بۆ خاتری ئه‌وه بوووه که کێشه‌کان له‌وه‌ی هه‌یه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌که‌ن و لێکترازانی زیاتر له نێوانماندا ڕوو نه‌دات.
جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتی له درێژه‌دا زیادی کردبوو به‌داخه‌وه تۆ خۆت و که‌سوکاره‌که‌ت بێ گوێدانه مێژووی یه‌کێتی و بێ حیساب کردن بۆ پێگه‌ی مام جه‌لال خه‌باتی هاوڕێکانی به‌ڕێکه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولا یه‌کێتییان دووچاری کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی سیاسی و حیزبی و نه‌ته‌وه‌یش کردۆته و ئیحراجییێکی مێژووییی یه‌کجار گه‌وره‌تان له به‌رده‌م خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا بۆ دروست کردوووه.
کوسره‌ت ڕه‌سووڵ له باره‌ی به‌رپرسیارێتیی سه‌رشانی خۆیشیه‌وه له نامه‌که‌یدا نووسیبووی من زۆر باش له ئه‌مانه‌تی مێژووییی سه‌رشانی خۆم تێده‌گه‌م و به شانازییه‌وه ڕایده‌گه‌یێنم ئه‌وه ئێمه‌ین پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی چه‌پکه گوڵه‌که‌ی مام جه‌لالین. ئێمه نه‌بووین نه‌وشیروان مسته‌فا و ههڤاڵهکانیمان له یه‌کێتی بێ ئومێد کرد. وه‌ده‌رنانی چه‌ندین هه‌ڤاڵی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی و ده‌یان کادیری تێکۆشه‌ری تر که ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتین له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی ئورگانه شه‌رعییه‌کان زۆر به ناحه‌ق کار و ڕهفتاڕی وهڕهزکهرانهیان له به‌رده‌مدا کردوون. ئێستاش وه‌کوو هه‌میشه به هه‌موو توانامه‌وه پێداگریی سه‌رسه‌ختانه له پێناوی پاراستنی ته‌بایی و یه‌کڕیزی نێوان هه‌ڤاڵان و هه‌ڵنه‌وه‌ری ڕیزه‌کان و بووژاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌که‌م.
کوسره‌ت ڕه‌سووڵ له باره‌ی به‌ستنی کۆنگره‌وه که میحوه‌ری سه‌ره‌کیی نامه‌که‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو وتیشی: به‌نده هه‌موو کات خاوه‌نی ڕای خۆم بووم و هه‌ڵوێستی خۆم ڕاشکاوانه ده‌ربڕیوه و هیچ کات سڵم له هیچ جۆره په‌رچه کردارێکی ئه‌م و ئه‌و نه‌کردوووه. ئێستاش که باس دێته سه‌ر باسی به‌ستنی کۆنگره به‌داخه‌وه ئێوه وه‌ک هه‌میشه ڕا و بۆچوونه‌کاندا جێگیر نییه له کۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌کان قسه‌یێک ئه‌که‌ن و له دانیشتنه تایبه‌ته‌کانیش پێچه‌وانه‌ی ڕای خۆتان ئه‌وه‌ستنه‌وه.
جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتیی یه‌کێتی جه‌ختی ده‌کاته‌وه به‌رپرسیاریێتیی مێژووییی خۆی له به‌رانبه‌ر به‌ستی کۆنگره قبووڵ ده‌کا و ده‌ڵێت به زووترین کات له‌گه‌ڵ به‌ستنی کۆنگره‌م. له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی ڕا و سه‌ره‌نجی تایبه‌تی خۆم که ئایا چ جۆره کۆنگره‌یێک ببه‌ستن: کۆنگره‌یێک که زامنی پارێزه‌ری ڕێزه‌کانی یه‌کێتی بێت نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی. کۆنگره‌یێک که ده‌رئه‌نجامی یه‌کێتی به‌ره‌و حیزبی بنه‌ماڵه‌ی نه‌بات به نزیکه‌کانی خۆیشمه‌وه. کۆنگره‌یێک که یه‌کێتی بکاته‌وه و به یه‌کێتییه‌که‌ی هه‌موان و ئاشت که‌ره‌وه‌ی کادیر و جه‌ماوه‌ره زیز و تووڕه‌که‌ی بێت و ببێته هۆی سه‌رله نوێ کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌موو تواناکان و داڕێژه‌ری سیاسه‌تێکی نیشتمانییانه‌ی شه‌فاف و ڕوون و یه‌کێتییانه بێت بۆ ئایندهی گه‌له‌که‌مان.
* له یه‌کێتییه‌که‌ی پاش تاڵه‌بانیدا چی ڕوو ده‌دات؟
ناکۆکی و ڕاجیاوازی نێوماڵی یه‌کێتی پێشتریش بینراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له زۆر قۆناغدا ئه‌و حیزبه توانیویه‌تی کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات و زۆر قه‌یرانی جیدی تێپه‌ڕێنێت. ده‌سکه‌وتی باشیشی هه‌بوووه هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام یه‌ک له دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان بوووه. به‌دڵنیاییه‌وه هه‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌کوو ڕێکخه‌ر و سکرتێرێکی کاریزمایی یه‌کێتی تا ساڵی 2012 له‌نگه‌ری پاوه‌جێ و یه‌کڕیزی حیزبه‌که بوو. پاش سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازیی تهشکهکه کوسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌که‌م و به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووهه‌می سکرتێری حیزبه‌که به‌نیاز بوون ئاڵوگۆڕ له هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوان ئه‌ندامانی یه‌کێتیدا بکه‌ن به‌ڵام به‌ره‌وڕووی باڵی ناسراو به ده‌سه‌ڵات بوونه‌وه که هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خێزانی تاڵه‌بانی و منداڵ و که‌سوکاری ناوبراو سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ن. ساڵی 2016 کوسره‌ت ڕه‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح ژووری بڕیاردانیان دامه‌زراند ئه‌وه‌ش جیدیترین هه‌نگاو بوو له به‌رانبه‌ر هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌یان کرد.
* ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له هیرۆخان گیراون
1- هه‌ڵپێچانی ئیداره‌ی ئه‌نجومه‌نیی حیزبه‌که و ده‌ورگێڕانی سه‌ره‌کیی هێرۆخان و که‌سوکاره‌که‌ی له بڕیارداندا و لاواز ده‌رکه‌وتنیان له به‌ڕێوه‌بردنی حیزب.
2- قۆرخ کردنی میدیاکانی سه‌ر به یه‌کێتی.
3- لاواز ده‌رکه‌وتنیان له ئیداره کردنی که‌رتی دارایی و شێوازی دابه‌ش کردنی داهاتی نه‌وت و دیکه‌ی داهاته‌کان بۆ ئه‌ندامانی حیزب.
4- ده‌نگۆی گه‌نده‌ڵی له چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به هێرۆخان.
5- هه‌ڵوه‌رین و لێترازانی ئه‌ندامانی کاریگه‌ری حیزب و لاوازبوونی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی یه‌کێتی.
هه‌ر بۆیه‌ش هێرۆخان له وڵامی ڕه‌خنه‌کاندا، داواکانی کوسره‌ت ڕه‌سووڵ و دوکتۆر به‌رهه‌م به پشکخوازی و داوای به‌ش ده‌خوێنێته‌وه که گوایا پاش نه‌مانی مام جه‌لال خولیای سه‌رۆکایه‌تیی حیزب له مێشکیاندایه. بۆیه‌ش له درێژه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی ناکۆکییه‌کاندا به‌رهه‌م ساڵح له یه‌کێتی کشایه‌وه و حیزبێکی نوێ بونیات نا و ناوی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسیه‌تی دادپه‌ره‌ری لێنا. به‌ڵام کوسره‌ت ڕه‌سووڵ ئاماده نه‌بوو جیا ببێته‌وه.
* هێرۆخان هه‌وڵ ده‌دات خۆ ده‌رباز بکات له‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌ڤاڵانی حیزبه‌که‌ی ده‌یخه‌نه پاڵی
خێزانی سه‌رۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق تا پێش به‌سترانی کۆنگره‌ی سێهه‌می حیزبی یه‌کێتی (2010) له نێو یه‌کێتیدا هیچ پۆستێکی فه‌رمیی نه‌بوو. ناوبراو له‌و کۆنگره‌یه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان بوویه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و پاش نه‌خۆش که‌وتنی جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌ر پێگه‌که‌ی و هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیی شه‌خسییه‌تی له چالاکییه‌کانی حیزب‌دا زیاتریان ده‌وری ده‌بینی. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌رچی کوسره‌ت ڕه‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح جێگری یه‌که‌م و دووهه‌می حیزب موون به‌ڵام هێرۆ ئیبراهیم له سیمای که‌سایه‌تیی یه‌که‌می حیزب‌دا ده‌بنیرا. هه‌ر بۆیه‌ش له به‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی ناوبراو له سه‌ر جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب ڕه‌خنه‌گران بیانوی ئه‌وه‌یان ده‌ستکه‌وت که ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن.
تۆمه‌تێکی جیدی که ده‌خرێته پاڵ هێرۆخان ئه‌وه‌یه حیزبه‌که‌یان کردۆته حیزبێکی بنه‌ماڵه‌یی و که‌سوکاره‌که‌ی هێرۆخان داراییه‌کانی یه‌کێتی ئیداره ده‌که‌ن. ناوبراو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و له دیمانه‌یێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتیدا که له هه‌رێمی کوردستان چاپ ده‌کرێت ئه‌م پرسیاره‌ی لێکرابوو "بودجه‌ی حیزبی یه‌کێتی لای بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه و ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج کردنیان به‌ده‌سته‌وه‌یه" ناوبراو ئاوای وڵام دابوویه‌وه: وا نییه. من هیچ پێوه‌ندیم به‌م بابه‌ته‌وه نییه.
ناوبراو ئامۆژگاریێکی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خۆ ده‌هێنێته‌وه که کاتی خه‌باتی شاخ پێی وتوووه، قه‌ره‌ی کاروباری داراییی حیزب نه‌که‌وێت و له‌و بابه‌تانه دوور بێت. هێرۆ ئیبراهیم وتیشی: من ئه‌و ئامۆژگارییه‌م کردۆته گوێم و هه‌رگیز له کاروباری داراییی حیزب نزیک نابمه‌وه.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وڵامی قسه‌کانی کوسره‌ت ڕهسووڵیشی دایه‌وه که مارچی 2016 له دیمانه‌یێکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تدا وتبووی هێرۆ ئیبراهیم داراییه‌کانی حیزب و هێزی پێشمه‌رگه و پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی بۆ خۆی قورۆخ کردوووه. هێرۆ له وڵامی ئه‌و قسانه‌ی کوسره‌ت ڕه‌سووڵدا وتبووی له کاروباری داراییی حیزبی‌دا هیچ بهرپرسیاریێتیێکم نییه و داراییی حیزب لای من نییه. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئاگاداری داراییه‌کانی حیزب بێت سه‌ردانی ئیداره‌ی گشتیی حیزبه‌که بکات.
هاوژینی سکرتێری کۆچکردووی یه‌کێتی له به‌شێکی دیکه‌ی دیمانه‌که‌دا له وڵامی تۆمه‌ته‌کانی کوسره‌ت ڕه‌سووڵدا وتوویه‌تی: ده‌ورگێڕانی من له حیزب‌دا به‌پێی سه‌پاندنی ئیراده‌م نه‌بوووه به‌ڵکوو له کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کێتی و له ڕه‌وتێکی شه‌فافدا به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنگره وه‌کوو ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرام و ههڵبژێردرانیشم به چه‌پڵه‌لێدان و به‌بێ ده‌نگدان نه‌بوووه وه‌کوو ئه‌وه‌ی بۆ ژماره‌یێک له سه‌رکرده‌کان کراوه. ئه‌و وته‌یه‌ی هێرۆخانیش ئاماژه‌یه به هه‌ڵبژێردرانی کوسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح له کۆنگره‌ی سێهه‌مدا که بهچهڵه لێدان و به‌بێ ده‌نگدان وه‌کوو جێگری یه‌که‌م و دووهه‌می سکرتێری گشتی هه‌ڵبژێردران.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا هێرۆئیبراهیم ئیدعای کوسره‌ت ڕه‌سووڵ سه‌باره‌ت به به بنه‌ماڵه‌یی کردنی حیزبی یه‌کێتی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: کوسره‌ت ڕه‌سووڵ بوی نییه قسه‌ی وا بکات چوونکه هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئاگادارن کێ به‌نیازه کچ و کوڕ و که‌سوکاره‌که‌ی له پۆستی باڵای حیزب و پۆسته حکوومییه‌کاندا بسه‌پێنێت بۆیه ئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی شووشه‌یه نابێت به‌رد له ماڵی خه‌ڵکییه‌وه بپێچێت. ئاماژه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی هێرۆ ئیبراهیم بۆ کوڕه‌کانی کوسره‌ت ڕه‌سووڵه واتا ده‌رباز ڕه‌سووڵ که به‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌گبه‌ی به‌هێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌بێت پۆستی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکاریی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه و شه‌ڵاو کوسره‌ت کوڕێکی دیکه‌ی ناوبراو که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی یه‌کێتییه.
ئه‌و ڕه‌خنانه له حاڵێکدا له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌گیرێت که ناوبراو چه‌ندین جار جه‌ختی کردۆته‌وه سه‌رکردایه‌تیی حیزب بگۆڕدرێت و که‌سایه‌تیی گه‌نج بێنه سه‌رکردایه‌تی و به زووترین کات کۆنگره ببه‌ستێت و ئه‌ندامانی کۆنگره له که‌شێکی ئازاد و شه‌فاف، به بێ دڵه‌ڕاوکێ و به‌بێ بڕیاری پشتی په‌رده ئازاد بن له کاندیدبوون و هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تییه‌کانی تر. ئه‌وه‌ش ئیدعایێکه باڵی سیاسیی ڕکابه‌ری هێرۆخان له حیزبه‌که‌دا به توندی ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه.
* پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ته‌شه‌نه‌کردنی ناکۆکیی نێوان سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و لۆمه‌کردنی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له لایه‌ن کوسرهتهوه
پاش نه‌مانی نه‌وشیروان مسته‌فا سکرتێری گۆران و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری یه‌کێتی وه‌کوو دوو په‌لی سێ گۆشه‌ی باڵانسی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان مه‌سعوود بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی پارتی دیموکرات به پاڵپشتیی ژێر به ژێری وڵاتانی ڕۆژئاوا گۆڕه‌پانه‌که‌ی بۆ جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان ئاماده بینی و بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له ئامانجی مه‌سعوود بارزانی بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بدرێته‌وه تاکه که‌سێکی ناسراو که پێچه‌وانه‌ی ڕای حیزبه‌که‌ی پاڵپشتی بارزانی مایه‌وه کوسره‌ت ڕه‌سووڵ بوو. ناوبرا وه‌کوو جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی له نێو ڕای گشتیدا که‌سایه‌تیێکی خۆشه‌ویست و قبووڵ کراوه و دژبه‌ری سه‌رسه‌ختی سیاسه‌ت و ستراتێژیی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی کورتی ڕابردووی پڕخوێنی نێوان دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم و کێشه‌ی قووڵی ڕابردووی ئه‌و دوو حیزبه بده‌ین پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان که له لایه‌ن بارزانییه‌وه داڕێژرا ده‌یتوانی گومانی پیلانگێڕی دژ به باڵه‌که‌ی هێرۆخان به‌هێز بکات. خڵەتاندنی چەند کادیرێکی یەکێتی بە پارە و پێدانی پۆست بە چەند کەسێک و کۆچ کردنیان بۆ بارەگاکانی پارتی و پۆست پێدانیان وای لە هێرۆخان کرد نیگەران ببێت. خوێندنەوەی هاوبیرانی هێرۆ ئەوە بوو کە بارزانی ئێستا ویلایەتەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییی پێهاتوە و بە دوای دەرەچەیێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە بۆیەش هەستی نیشتمانپەروەریی جەماوەری کوردستان دەبزوێنێت و پڕۆژەی ڕیفراندۆم پێگەی پارتی لە نێو خەڵکی کوردستاندا بەهێز دەکات و لە لایێکی دیکەوە پێگەی یەکێتی لە ساحەی سیاسیی عێراقدا لاواز دەکات.
* ته‌شه‌نه‌کردنی کێشه‌ی نێو یه‌کێتی له به‌ر هه‌بوونی هاوبیرانی به‌رهه‌م ساڵح له په‌یکه‌ره‌ی حیزب و ئه‌گه‌ری پاکتاوی حیزبی
نه‌وشیروان مسته‌فا ساڵی 2006 له یه‌کێتی جیا بوویه‌وه و به‌شێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی برده حێزبێکی نوێ به ناوی گۆڕان و هه‌موو دارایی و سه‌رمایه مادی و مه‌عنه‌وییه‌کانی بۆ سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی یه‌کێتی به‌جێهێشت به‌ڵام بابه‌ته‌که له باره‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه جیاواز بوو. ناوبراو خۆبه‌خشانه له حیزب جیا بووه‌وه به‌ڵام هه‌بوونی هاوبیرانی دوکتۆر به‌رهه‌م له چینه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌دا به‌رده‌وام بۆ باڵی هێرۆخان جێی گومانه. ئه‌و چینه بڕوایان وایه پێداگریی لایه‌نگرانی به‌رهه‌م بۆ مانه‌وه له حیزب و نه‌کشانه‌وه‌یان ده‌توانێت به‌شێک بێت له ستراتێژیی درێژخایه‌نی دوکتۆر به‌رهه‌م بۆ گۆڕینی باڵانسی ده‌سه‌ڵات و به‌کارهێنانی ئه‌و که‌سایه‌تییانه له داهاتووی حیزب‌دا بێت. ئه‌وه‌ش وای کردوووه نیگه‌رانیی باڵه‌که‌ی هێرۆخان په‌ره بسێنێت و ئه‌و گریمانه‌یه دێته ئاراوه له کۆنگره‌ی داهاتوودا سڕینه‌وه یان پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریی ئه‌ندامانی سه‌ر به به‌رهه‌م ساڵح بکرێته به‌رنامه. ئه‌و گریمانه‌یه پاش درکاندنی ناوه‌ڕۆکی دانیشتنی نافه‌رمیی ڕۆژی 29ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 96 به‌هێزتر ده‌بێت که باڵی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح بۆ کشانه‌وه‌ی بێ ده‌نگ و باسی لایه‌نگرانی ناوبراو له یه‌کێتی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ن ئه‌نجامی دانیشتنه‌که له به‌ر دژایه‌تیی توندی به‌رهه‌م ساڵح شکستی هێنا. ناوبراو له‌و دانیشتنه‌دا داوای له هێرۆ ئیبراهیم کردبوو خۆ ببوێرێت له ده‌رکردنی ژماره‌یێک ئه‌ندامی یه‌کێتی چوونکه ئه‌وان خۆیان به خاوه‌نی سه‌ره‌کیی حیزب ده‌زانن ناکرێت بڕیاری وایان له سه‌ر بدرێت.
* مه‌ترسییێکی جیدی هه‌ڕه‌شه له یه‌کێتی ده‌کات
درێژه‌ی ڕکابه‌ریی نێوحیزبی له یه‌کێتی که وه‌کوو یه‌که‌یێکی سیاسی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و جیهانه‌وه ناسراو و مه‌شرووعه و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، باڵی سه‌ربازی و کادیری به‌هێزی هه‌یه و تاکه ڕکابه‌ری جیدیی پارتییه له کوردستانی عێراق، دوو مه‌ترسی له‌سه‌ره وه‌کوو دوو ده‌می مه‌قه‌ست هه‌ڕه‌شه له حه‌یاتی سیاسیی ئه‌و حیزبه ده‌که‌ن: ڕووخانی حیزب و قه‌یرانی مه‌شرووعییه‌ت له لای ڕای گشتی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment