به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین، به‌نداوی عه‌فرین که له ناوچه‌ی (کفرجنه) له دەڤەری شرا و نزیکی گوندی "میدانکی"دایه، هێشتاکه له کۆنتڕۆڵی هێزه کوردییه‌کاندایه و ده‌نگۆکان سه‌باره‌ت به داگیرکردنی له لایه‌ن میلیشیاکانی سوپای ئازادی سه‌ر به تورکیاوه درۆیه.
شیاوی ئاماژه‌یه که ئه‌و به‌نداوه گه‌وره‌ترین به‌نداو له کانتۆنی عه‌فرینه و له سه‌ره‌تای ده‌ست‌پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌یتوون، تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن تورکیاوه هێرشی ئاسمانی و خۆمپاره‌یی کراوه‌ته سه‌ری. ئه‌و به‌نداوه له پێگه‌ی ستراتێژیکدایه و ڕووخاندنی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان گوندی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌که بکه‌وێته ژێر ئاوه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment