بەپێی هەواڵی کوردپرێس له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی به‌شێكی بوو، باس له دوا په‌ره سهندنهكانی پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر - به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت و پلانی ئاوه‌ندان كردنه‌وه و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌شداری كردن له‌م پرۆسه‌یه‌دا، كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه فاكته‌ری زیاتر چالاككردن و به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی بواری ئابووری له عێراق به گشتی هەروەهاش ئاسانكاری بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دان كرنه‌وه و ڕێگه خۆش كردن له‌به‌رده‌م كه‌رتی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه لەو دیدارەدا باس کرا.
تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دوای داعش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
Your Comment