به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە پارتی دیموکراتیی گەلان (هه‌ده‌په) له کۆبوونەوەی ئه‌م ھەفتهیهی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی تورکیا ئاماژه‌ی دایه ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له عه‌فرین و وتی: له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی که هێزه‌کانی سوپای تورکیا له عه‌فرین ده‌ستیان پێکردوووه جارێکی دیکه ژنان کراونه‌ته ئامانج. جیھان لە شەنگال، ڕۆژئاوا و مووسڵ بینی چۆن ژنان لە دژی به‌ربه‌ریه‌تی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن. جارێکی دیكه بینرا كه بۆچی ژنان سه‌رده‌كه‌ون. دەترسن كه به‌رخۆدانی ژن لە ته‌واوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاو بێته‌وه و ببێته نموونه. دەڵێن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات ده‌چینه عەفرین به‌ڵام له نێو سنووری خۆیاندا ناتوانن كچێک یان ژنێک كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت بپارێزن".
په‌روین بۆڵدان لە کۆتاییی وتەکانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئێستاش ده‌ڵێن "ده‌چین عه‌فرین ڕاده‌ستی عه‌فرینییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه" بەڵام عه‌فرین خۆی له خۆیدا هی عهفرینییهكانه، ئێوە له‌وێ بچنه ده‌ره‌وه! چ كارێكتان له‌وێ هه‌یه؟ له عه‌فرین گه‌ل به شێوه‌یێكی ئاشتییانه و ئارام پێكه‌وه ده‌ژیان، چوونی ئێوه چ واتایێكی هه‌یه؟ له عه‌فرین به‌ردێكیش ئاراسته‌ی توركیا نه‌كرا، گوناهی هه‌ر مرۆڤێک و هه‌ر منداڵێک كه له عه‌فرین ده‌مرێت، له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه. سه‌رباز و هاووڵاتیی سڤیل هیچ جیاوازییێکی نییه. ئێمه منداڵمان نه‌بوووه که له شه‌ڕی ئێوه‌دا بیده‌ینه کوشت. جارێکی دیکه جه‌خت ده‌که‌مه‌وه که تورکیا ده‌بێ ئاگربه‌سته‌که ڕابگه‌یێنێت. ته‌نها ئێمه ژنان ده‌توانین ئه‌و شه‌ڕه چه‌په‌ڵه ڕابوه‌ستێنین. چیتر ئێمه منداڵمان نییه که له شه‌ڕدا بکوژرێن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment