به‌غدا و هه‌ولێر به‌ ئه‌نگێزه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ یاری له‌گه‌ڵ بژێوی کورد ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان داوا له‌ هه‌ولێر ده‌کات بۆ دابین کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و کرێکارانی خۆی پشت به‌ داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ببه‌ستێت یان پشکی هه‌رێم له‌ یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی 2018ی عێراق قبووڵ بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێرکۆ جه‌وده‌ت له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان متمانه‌ی به‌ ئاماری حه‌شیمه‌تی ڕاگه‌یێندراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ نییه‌ و ده‌ڵێت: به‌غدا- هه‌ولێر به‌ ئه‌نگێزه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه یاری له‌گه‌ڵ بژێوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یان ده‌بێ پشت به‌ داهاته‌کانی خۆی ببه‌ستێت بۆ دابین کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران یان پشکی هه‌رێم له‌ یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی عێراق قبووڵ بکات.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12305

Your Comment

You are replying to: .
captcha