ئه‌نگێزه‌ی کورده‌کان له‌ پرسی بودجه‌ی عێراق سیاسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یاساییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: مکووڕ بوونی کورده‌کان بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی داواکارییه‌کانیان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 ئه‌نگێزه‌یێکی سیاسی له‌ پشته‌وه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کامل زه‌یدی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ کورده‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ دوا خستنی په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018 چڕ کردۆته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و هه‌وڵ و پێداگرییه‌ی کورده‌کان بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی داواکارییه‌کانیان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 ئه‌نگێزه‌یێکی سیاسی هه‌یه‌.

زه‌یدی گوتیشی: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ مکووڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چیتر هه‌ڵه‌ی ده‌ستووری سه‌باره‌ت به‌ پشکی 17 له‌سه‌دی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق دووپات نه‌کاته‌وه‌.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: به‌غدا هه‌ندێ ڕێچاری بۆ ته‌رخاندانی بودجه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ دۆزییه‌وه‌ که‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بودجه‌ی تایبه‌تی هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق خه‌رج ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12272

Your Comment

You are replying to: .
captcha