به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر که‌نانی به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وتوووه: هه‌ڵوێستی ژماره‌یێک له نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی کورد له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق موزایده‌ی سیاسییه و شتێکی جیدی نییه چوونکه هه‌ریه‌که و له‌و حیزبانه به پارتیشه‌وه له پڕۆسه‌ی سیاسی بکشێنه‌وه و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا به‌شداری نه‌که‌ن دیکه‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بن.
که‌نانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق وه‌کوو دیکه‌ی یاسا په‌سه‌ندکراوه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نێردرێته نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بۆ ئه‌وه‌ی پشتڕاست بکرێته‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: فوئاد مه‌عسووم تا ئێستا له‌باره‌ی ئه‌و یاسا په‌سه‌ندکراوه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵوێستی نه‌بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment