کشانەوەی پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق خۆکوژیی سیاسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: کشانەوەی پارته‌ کوردستانییه‌کان له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق خۆکوژیی سیاسییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیرین ڕه‌زا له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ باری ئابووری و سیاسییه‌وه‌ ڕووخاوه‌ و وتی: بڕیاری پارته‌ کوردستانییه‌کان بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق خۆکوژییێکی سیاسییه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمدا نییه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: باشترین بژارده‌ له‌ دۆخی ئێستادا کۆبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کانه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی SNGی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12269

Your Comment

You are replying to: .
captcha