به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، دوکتۆر سالار عوسمان له سه‌رووی شاندێکی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و چالاکوانانی فه‌رهه‌نگیی هه‌رێمی کوردستاندا سه‌ردانی کوردستانی ئێرانی کردوووه و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئه‌و شانده‌ش له سه‌ردانه‌که‌یان به‌شداری کردنه له حهوتهمین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی کتێب له شاری سنه.
ناوبراو به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وتوووه: شانده‌که پێکهاتوووه له 13 که‌سایه‌تیی حکوومی و فه‌رهه‌نگیی هه‌رێمی کوردستان که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌کان و شاعیر و نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری ناسراوی هه‌رێمی کوردستانیان تێدا ده‌بینرێت.
به وته‌ی بریکاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی کوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان قووڵتر کردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکاریی نێوان کوردستانی ئێران و هه‌رێمی کوردستانه و کتێبیش یه‌ک له‌و پرده مه‌عریفییانه‌یه که ده‌توانێت له پێوه‌ندییه کلتوورییه‌کاندا ڕۆڵێکی کاریگه‌ر و سه‌ره‌کی ببینێت.
سالار عوسمان زیادیشی کرد: هه‌ر له شانده‌که‌ی هه‌رێمدا 4 ناوه‌ندی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و دهۆکیش به‌شداریی پیشانگاکه‌یان کردوووه و به‌رهه‌م و ئاسه‌واریان له پیشانگاکه‌دا هه‌یه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ حهوتهمین پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی کتێب له ڕۆژی 13ی ڕه‌شه‌مه‌وه له شاری سنه ده‌ستی پێکردوووه و تا ڕۆژی 18ی ڕه‌شه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت و له په‌راوێزی پیشانگاکهشدا چالاکیی فه‌رهه‌نگی و په‌نێلی زانستی و ئه‌ده‌بی به به‌شداریی زانایان و خاوه‌نبیرانی زانکۆکان و چالاکانی که‌رتی فه‌رهه‌نگی به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment