به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێنان ‌و فرۆشتنی نه‌وتی له ‌هه‌رێمی كوردستان سه‌نده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی عێراقی په‌سه‌ند كرد، هه‌ر بۆیه‌ له ‌پاش په‌سه‌ند كردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمیش له‌ ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌هێندرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دوشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا بۆ پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی كه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ ده‌رهێنان ‌و فرۆشتنی نه‌وتی سه‌رجه‌م عێراق له‌ ده‌ستی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراقدا ده‌بێت.

له ‌پاش په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌یاساكه‌ جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای‌گه‌یاند: كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی پارێزگاری له ‌نه‌وتی عێراق ‌و به ‌هه‌ده‌رنه‌دانی ده‌كات.

جه‌بار لعێبی ڕاشی‌گه‌یاند: وه‌ک وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌وان ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی یاساكه‌، دامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ده‌كه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12246

Your Comment

You are replying to: .
captcha