بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری پۆلیسی تورکیا بە هاوکاریی هێزەکانی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە "میت" توانیویانە ٤ هاووڵاتیی عێراقیی ئەندامی داعش لە ئەنقەرەی پێتەختی ئەو وڵاتە دەستگیر بکەن کە گوایە بەنیاز بوون هێرش بکەنە سەر باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئەنقەرە.
ئەو ٤ ئەندامەی داعش لە ڕێگای پارێزگای سامسۆنی تورکیاوە بەرەو ئەنقەرە چوون کە دەستگیر کراون و ئێستاش لێپێچینەوەیان درێژەی هەیە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment