بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژان ئیو لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وڵات سەردانی تارانی کردووە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی وڵات دیدار و گفتوگۆیان کرد.
زەریف لەو دیدارەدا ئاماژەی دا بە هەڵویستە دروستەکانی فەرانسا لە بارەی بەرجام و لە هەندێک لە ڕەفتارەکان و وتەکانی بەرپرسانی ئەورووپی بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام ڕەخنەی گرت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دانووستانەکانی بەرجامی لەگەڵ لایەنی ئەوروپایی وتی: لە بارەی "بەرجام" ئێران هەمیشە لە جێگەی پرسیارکەردا بووە و لایەنە بەرامبەرەکان لە جیگەی وەڵامدەردان، چوونکە ئێران بە گوێرەی ئەرکەکانی لە بەرجام هەنگاوی هەڵگرتووە.
ناوبراو زیادی کرد: بەرجام وەکوو ڕێککەوتنێکی چەند لایەنە کە ئەورووپایش ڕۆڵی تێدا هەبوو و بەگوێرەی 10ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی ئەتۆمی ئێران هەمیشە پێبەندی بووە، لە ئێستادا تووشی سیاسی کاریی ئەمریکا بووە، ئەورووپا دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی بەرجام بنوێنێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment