تیپی نه‌ته‌وه‌ییی زۆرانبازیی ئازادی ئێران پله‌ی دووهه‌می پاڵه‌وانێتیی ئاسیای مسۆگه‌ر کرد

به‌شی ئێران- له‌ کێبه‌رکێکانی پاڵه‌وانێتیی ئاسیا، تیپی نه‌ته‌وه‌ییی زۆرانبازیی ئازادی ئێران پله‌ی دووهه‌می ئه‌و کێبه‌رکێیانه‌ی وه‌ده‌ست هێنا و سێ میداڵیای زێڕ، یه‌ک زیو و دوو بڕۆنزی مسۆگه‌ر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیدراسیۆنی زۆرانبازی له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: کێبه‌رکێکانی زۆرانبازیی ئازادیی پاڵه‌وانێتیی ئاسیا ڕۆژانی 12 و 13ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ شاری بیشککی قرقیزستان به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ کۆتاییدا عیزه‌توڵڵا ئه‌کبه‌ری، حه‌سه‌ن یه‌زدانی و محه‌مه‌د جه‌واد ئیبراهیمی له‌ کێشه‌کانی 79، 86، 92 کیلۆگرام سێ میداڵیای زێڕیان وه‌ده‌ستهێنا، موجته‌با گلیج له‌ کێشی 97 کیلۆگرام میداڵیای زیو و مسته‌فا حسێن‌خانی له‌ کێشی 74 و ئه‌مین تاهری له‌ کێشی 125 کیلۆگرام میداڵیای بڕۆنزیان مسۆگه‌ر کرد و به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 157 خاڵ پله‌ی دووهه‌می ئه‌و کێبه‌رکێیانه‌یان مسۆگه‌ر کرد.

له‌و کێبه‌رکێیانه‌دا تیپی ئۆزبه‌کستان به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 178 پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌ر کرد و تیپی قه‌زاقستانیش به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 146 خاڵ پله‌ی سێهه‌می وه‌ده‌ستهێنا.

ڕێزبه‌ندیی تیپی وڵاتان به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1- ئۆزبه‌کستان به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 215 ئیمتیاز و 4 زێڕ، 3 زیو و 3 بڕۆنز پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌ر کرد.

2- ئێران به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 3 زێڕ، 1 زیو و 2 برۆنز و وه‌ده‌ستهێنانی 159 ئیمتیاز پله‌ی دووهه‌می وه‌ده‌ست هێنا.

3- قه‌زاقستان به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 2 زێڕ، 1 زیو و 4 بڕۆنز و 157 ئیمتیاز پله‌ی سێهه‌می وه‌ده‌ستهێنا.

شایانی باسه‌؛ تیپه‌کانی ژاپۆن به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 124 ئیمتیاز و موغولستان به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 113 ئیمتیاز پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌می ئه‌و کێبه‌رکێیانه‌یان وه‌ده‌ست هێنا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12200

Your Comment

You are replying to: .
captcha