حکوومەتی عێراق فەرمانی داخستنی دەروازە کوڵبەرییەکانی داوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: حکوومەتی عێراق ل هەرێمی کوردستاندا فەرمانی داخستنی دەروازە کۆڵبەرییەکانی داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەسووڵ خزری لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری یانەی میللەت لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی باسی لە کردنەوەی دەروازە کۆڵبەرییەکانی سەر سنوور کرد و وتی: حکوومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان فەرمانی بە داخستنی دەروازە کۆڵبەرییەکان داوە و بە گوێرەی وتەکانی وەزیری ناوخۆ ڕاوێژی پێویست لەگەڵ برپرسە ئەمنی و سەربازییەکان کراوە کە هەرجۆر بووە حکوومەتی ناوەندی قبووڵ بکات کە دەروازە کۆڵبەرییەکانی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە.

ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی مەجلیس وتیشی: وەزیری ناوخۆ ڕای‌گەیاندووە ئەگەر لایەنی بەرامبەر فەرمان بە کرانەوەی سنوورەکان بدات ئەوا ئێمەش هاوکاری دەکەین و نیازمان ئەوەیە پێش کۆتایی ساڵ دەروازە کۆڵبەرییەکان بکرێنەوە.

شیاوی ئاماژەیە خزری ڕۆژی شەممە هەر لەمبارەوە بە نووسراو تەزەکوری دایە وەزیری ناوخۆ و ڕای‌گەیاند بەسرانی ٥ مانگەی سنوورەکان دۆخی ٢٠ هەزار کۆڵبەر و ٤٠ هەزار کاسبکاری تووشی کێشە کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12192

Your Comment

You are replying to: .
captcha