به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به SNNی ڕاگه‌یاند: رێژه‌ی كورد له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ورده ورده به‌ره‌و كه‌م‌بوونه‌وه ده‌ڕوات كه به‌شێكیان دوور خراونه‌ته‌وه به جۆرێک ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئێستا ماوه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ناكات.
ناوبراو وتیشی: پێشتر پۆستی جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق پشكی كورد بوووه، ئێستا ئه‌گه‌ر له‌و پۆسته‌شدا بێت، بێ ده‌سه‌ڵاته و هیچ نییه. به هه‌مان شێوه جێگری وه‌زیری ناوخۆی عیراق پشكی كورد بوووه به‌ڵام ئێستا نه‌ماوه، سه‌رباری چه‌ند فه‌رمانده‌یێكیش كه له ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوووه به‌ڵام ئێستا نه‌ماون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و خوله ئه‌كادیمییانه‌ی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ پۆلیس و هێزی ئاسمانی ده‌كرێنه‌وه ڕێژه‌ی 2%یشی كورد وه‌رناگرن و ئه‌ویش به پاساوی ئه‌وه‌ی سیستمی وه‌رگرتن ئه‌لیكترۆنییه له كاتی ڕاگه‌یاندنی خوله‌كان كه‌س ئاگادار نییه، له كاتێكدا پێشتر دامه‌زراندن و وه‌رگرتن له‌و خولانه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق بوو به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment