به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه، کانگا و بازرگانیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌و پیشانگایه‌دا ڕایگه‌یاند: پیشانگای ئێران و نه‌خجه‌وان له 40 ژوور کرایه‌وه که زیاتر له حه‌وزه‌ی خۆراک، خواردنه‌وه‌کان و ماکی پلاستیکین.
جه‌عفه‌ر سادق ئێسکه‌نده‌ری ده‌ڵێت: هاوکات ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواش پیشانگای هاوشێوه‌ی له نه‌خجه‌وان به‌ڕێوه بردوووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕ و پیشانگاگهلێکی هاوبه‌ش لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ له پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی نێوان دوو ناوچه‌که بکاته‌وه چوونکه ئێران و نه‌خجه‌وان دراوسێن و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه کاریگه‌رییێکی زۆری له گه‌شه‌ی هه‌نارده نانه‌وتییه‌کانی پارێزگا هه‌یه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: 16ی ڕه‌شه‌مه پیشانگای کۆماری ئیسلامیی ئێران به میحوه‌رییه‌تی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له نه‌خجه‌وان به‌ڕێوه چوو و زۆربه‌ی یه‌که بهرههمهێنهرییهکانی پارێزگا له‌و پیشانگایه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه، کانگا و بازرگانیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕاشیگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنی نزیک بوونه‌وه به ڕۆژانی کۆتاییی ساڵ و جێژنی نه‌ورۆز له چوارچێوه‌ی فرۆشی به‌هاره ڕانانی هه‌ندێ کاڵا له وڵاتی نه‌خجه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد ئه‌و پیشانگایه له ڕۆژی 12 تا 17ی ڕه‌شه‌مه له دوو به‌شی سه‌رله‌به‌یانی و دوانیوه‌ڕۆدا کراوه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment