پیشانگایێکی هاوبه‌ش له‌ نێوان ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و نه‌خجه‌وان لە ورمێ کرایه‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سێهه‌مین پیشانگای هاوبه‌شی نێوان ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و کۆماری نه‌خجه‌وان به‌ ئاماده‌ بوونی وه‌زیری ئابووری کۆماری نه‌خجه‌وان له‌ ورمێ کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه‌، کانگا و بازرگانیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌و پیشانگایه‌دا ڕای‌گه‌یاند: پیشانگای ئێران و نه‌خجه‌وان له‌ 40 ژوور کرایه‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ حه‌وزه‌ی خۆراک، خواردنه‌وه‌کان و ماکی پلاستیکین.

جه‌عفه‌ر سادق ئێسکه‌نده‌ری ده‌ڵێت: هاوکات ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواش پیشانگای هاوشێوه‌ی له‌ نه‌خجه‌وان به‌ڕێوه‌ بردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕ و پیشانگاگه‌لێکی هاوبه‌ش لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ له‌ پێوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانی نێوان دوو ناوچه‌که‌ بکاته‌وه‌ چوونکه‌ ئێران و نه‌خجه‌وان دراوسێن و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ کاریگه‌رییێکی زۆری له‌ گه‌شه‌ی هه‌نارده‌ نانه‌وتییه‌کانی پارێزگا هه‌یه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: 16ی ڕه‌شه‌مه‌ پیشانگای کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ میحوه‌رییه‌تی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ نه‌خجه‌وان به‌ڕێوه‌ چوو و زۆربه‌ی یه‌که‌ به‌رهه‌مهێنه‌رییه‌کانی پارێزگا له‌و پیشانگایه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی پیشه‌، کانگا و بازرگانیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕاشی‌گه‌یاند: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی نزیک بوونه‌وه‌ به‌ ڕۆژانی کۆتاییی ساڵ و جێژنی نه‌ورۆز له‌ چوارچێوه‌ی فرۆشی به‌هاره ڕانانی‌ هه‌ندێ کاڵا له‌ وڵاتی نه‌خجه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد ئه‌و پیشانگایه‌ له‌ ڕۆژی 12 تا 17ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ دوو به‌شی سه‌رله‌به‌یانی و دوانیوه‌ڕۆدا کراوه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12169

Your Comment

You are replying to: .
captcha